بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران بەشداری لە جەژنی گوڵڕێزان تایبەت بە کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ زیندانییە دەستکورت و هەژارەکانی وڵات، کرد و بڕی بیست ملیار ڕیاڵ یارمەتی دا.
جەژنی گۆڵریزان هەموو ساڵێک لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا، بە هەوڵی مەڵبەندی دابین کردنی دیە بۆ یارمەتیدانی زیندانییە کەمدەرامەتەکان، بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک بەرپرس و خێرخواز لە تاران و شارە جیاوازەکانی وڵات بەڕێوەدەچێت.
Your Comment